Sangar Hamad Azeez
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
دوای ئەوەی لە یاری هاتنی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بە ئەنجامی ٥-٢ لە یانەی رۆمای ئیتالی بردەوەو تیایدا محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسڕی توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و دوو گۆڵیش بۆ هاووڕێکانی دروست بکات، بووە جێی باسی میدیاکانی جیهان.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە هەواڵێکیدا ستایشی ئاستی محەمەد سەڵاح-ی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو یاریزانە فیرعەونییە بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی لیڤەرپول و دەشلێت ئەگەر بێت و محەمەد سەڵاح لە یارییەکە دەرنەهێنرابایە ئەگەری هەبوو دوو گۆڵی دیکەسی کردبا.
هەروەها رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بەمانشێتی "سەڵاح شۆ" هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باسی لەوە کردووە کە سەڵاح تەنیا بە ٧٥ خولەک توانی وابکات کە یانەیەکی ئینگلیزی لەسەر ئاستی ئەورووپا باشترین ئاست نیشان بدات.
بە هەمان شێوەش تۆڕی میدیای بی بی سی ستایشی ئاستی محەمەد سەڵاحی کردووە و رایگەیاندووە کە تاکە یاریزانی ئەفریقییە کە بتوانێت زۆرترین گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا تۆمار بکات.
میدیاکانی ئیتالیاش ئاماژەیان بەوەکرد کە یانەی رۆما نەیتوانی سەڵاح بوەستێنێت و هەربۆیەش پێنج گۆڵێ لێکرا.
رۆژنامەی ئەلپایسی ئیسپانیش لە هەواڵێکی ئاماژەی بەوە کرد کە بەو ئاستەی سەڵاح لە یارییەکەی رۆما نیشانیدا ئەگەری هەیە تۆپی زێرین بەدەست بهێنێت.
لە میدیاکانی فەڕەنساس ئاماژەیان بەوە کرد کە سەلاح بەردەوام ئاستی لەبەربوونەوە دایە و تاکە یاریزانی موسوڵمانە کە بتوانێت بە تەنیا تیپەکەی بەرەو یاریی کۆتایی خولەکە ببات.
جیالەمەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆرترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.