Şenhan Bolelli,Mohammed Baqi Hussein
02 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
به‌رشه‌لۆنه - AA
سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جۆس ماریا بارتۆمیو له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ی لاس پالماس كه به‌هۆی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیاوه به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند، "ویستمان به هه‌موو جیهانی نیشان بده‌ین كه كه‌ته‌لۆنیا له چ دۆخێكدایه و چۆن ئازار ده‌چێژین".
له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان بارتۆمیو گوتی، "رووداوه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین. به‌رشه‌لۆنه هه‌میشه لایه‌نگری مافی بڕیاردان له چاره‌نووس و ئازادیی راده‌ربڕین بووه. ئه‌مانه ئه‌و به‌هایانه‌ن كه به‌رشه هه‌میشه داكۆكیی لێكردوون و به‌رشه لایه‌نگری گه‌له".
بارتۆمیو وه‌بیری هێناوه ئه‌گه‌ر له یارییه‌كه‌ی لاس پالماس ئاماده نه‌بوونایه، شه‌ش خاڵیان له‌ده‌ستده‌دا و دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ دواخستنی یارییه‌كه سه‌رینه‌گرتووه، ناچاربوون بڕیاربده‌ن به‌بێ هانده‌ر یارییه‌كه ئه‌نجامبده‌ن.
بارتۆمیو گوتیشی: "قورسترین بڕیاربوو بۆ من وه‌ك سه‌رۆكی یانه‌كه. له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و ستافی راهێنه‌ر كۆبووینه‌وه. ئه‌مه به‌هێزترین په‌یام بوو كه به‌رشه بۆ جیهانی بنێرێت. من بڕیاره‌كه‌م دا. یاریزانه‌كان زۆر نیگه‌ران بوون. پێیان وابوو كه یاری كردن به‌م شێوه‌یه، یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا. ئومێده‌وارم ئه‌م په‌یامه به‌هێزه گه‌یشتووه به هه‌موو جیهان".
ناوبراو راشیگه‌یاند كه پێویستبوو یارییه‌كه دوابخرێت و له‌وباره‌وه له UEFA سكاڵا تۆمارده‌كه‌ن.