Sangar Hamad Azeez
29 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2016
یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، باستیان شڤانشتایگەر وازهێنانی لە یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەکەی راگەیاند.
لە میانی بڵاوکراوەیەکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، باستیان داوای لێبوردن لە یواکین لۆڤی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرد و وازهێنانی لە یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەکەی راگەیاند.
لە بڵاوکراوەکەدا شڤانشتایگەر رایدەگەیەنێت کە ئەمە بڕیارێکی گرنگە لە ژیانی کە داویەتی لەبەر ئەوەی وەک ئەوە وایە کە واز لە خێزانی بهێنێت.
باستیان شڤانشتایگەر، ١٢٠ یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجام داوە و توانیویەتی ٢٤ گۆڵ تۆمار بکات.
باستیان لە ساڵی ٢٠١٤دا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی جامی جیهانی بۆ تۆپی پێ بەدەست هێنا.