Ömer Aydın,Ramal Abdullah Mahmood
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
كان - AA
له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی كان كه ئه‌مڕۆ له شاری كان-ی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستیپێكرد ژماره‌یه‌ك بابەتی نوێ ده‌بینرێت وه‌ك هێڵی گه‌رم به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه له رووداوی نه‌خوازراوی وه‌ك ده‌ستدرێژی سێكسی و سێڵفی.
٧١ه‌مین فێستیڤاڵی كان كه تاكو ١٩ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت به نمایشی به‌رایی "Everybody Knows" كه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی، ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی-یه و پهنهلۆگی كرهز و جاڤید بارده‌م رۆڵی سه‌ره‌كی تیادا ده‌گێڕن و رۆیشتن به‌سه‌ر فه‌رشی سووردا، ده‌ستیپێكرد.
ئه‌وه‌ی له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ بووه‌ته جێگەی سه‌رنج دانانی ژماره‌یه‌ك بابەتی نوێیه وه‌ك هێڵی گه‌رم به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه له رووداوی نه‌خوازراوی وه‌ك ده‌ستدرێژی سێكسی و سێڵفی. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی وێنه‌ی سێڵفی.
لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له هه‌شت ئه‌ندام پێكدێت كه چواریان ژنن و ئه‌كته‌ری ئوستڕاڵی، كاتی بڵانچهت سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه ده‌كات. له‌و فێستیڤاڵه‌دا ٢١ فیلم پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئاڵتونی پاڵمێ ده‌كه‌ن كه به‌هاكه‌ی ٢٠ هه‌زار یۆرۆیه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به به‌شداری چوار هه‌زار رۆژنامه‌وان و نزیكه‌ی ٨٠ هه‌زار ئاره‌زوومه‌ندانی سینه‌ما براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه رابگه‌یه‌نرێت و رێوڕه‌سمی پێدانی خه‌ڵاته‌كه‌ش ١٩ی مانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌و ٢١ هه‌زار كارمه‌نده‌ی بواری سینه‌ما كه له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه.
له پێشبڕكێی سه‌ره‌كی فێستیڤاڵی كان له‌مساڵدا، نوری بیلگه جه‌یلان به فیلمی "ئههڵات ئاغاجی" (The Wild Pear Tree)نوێنه‌رایه‌تی توركیا ده‌كات.
له‌نێو ٢١ فیلمه‌كه‌ی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیدا ئه‌و دوا فیلمانه ده‌بینرێن كه ده‌رهێنه‌ره‌كانیان یان ڵه‌ك گۆدارد، ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، ماتیۆ گارۆنی و سپایك لۆ-ن. نمایشی به‌رایی فلیمی ئاهڵات ئاغاجی له میانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا به به‌شداری نوری بیلگه جه‌یلان و ئه‌كته‌رانی به‌شداربوو كاتژمێر ١٨:٣٠ له ١٨ی ئایار له فێستیڤاڵی پالایس دو نمایشی به‌رایی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.