Şenhan Bolelli,Mohammed Baqi Hussein
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2017
مه‌درید - AA
له هه‌فته‌ی 12هه‌می لا لیگادا، دێربیی ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به بێ گۆڵ و به‌توندی به‌ڕێوه‌چوو.
له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا، یاریزانانی ئه‌تله‌تیكۆ مەدرید شه‌ش كارتی زه‌رد و یاریزانانی ریال مەدرید دوو كارتی زه‌ردیان وه‌رگرت.
له خوله‌كی 37دا كاپتنی ریال مەدرید، سێرجیۆ رامۆس لووتی شكا و له گێمی دووه‌مدا ناچۆ له شوێنی به‌شداریی كرد و رامۆس نه‌هاته ناو یاریگاوه.
هه‌رچه‌نده له گێمی دووه‌مدا، ریال مه‌درید هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گۆڵی به‌رامبه‌ر توندتر كرد، به‌ڵام یان ئۆبڵاكی گۆڵپارێز سه‌ركه‌وتووانه گۆڵه‌كه‌ی پاراست.
یارییه‌كه به بێ گۆڵ كۆتایی هات و هه‌ردوولا خاڵه‌كانیان بۆ 24 خاڵ به‌رزكرده‌وه.
ئه‌تله‌تیكۆ مەدرید كه تا ئێستا دۆڕانی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، شه‌شه‌م یه‌كسانبوونی تۆمار كرد.
ریال مه‌دریدیش كه بە پله‌ی سێیه‌م دێت، به‌م یه‌كسانبوونه جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنای پێشه‌نگ بۆ 10 خاڵ به‌رزبووه‌وه.