مه‌درید - AA
لە هەفتەی حه‌ڤده‌یه‌مینی خولی یانه نایابه‌كانی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانه‌ی ریال مه‌درید به ئه‌نجامی ٢-٠ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئەتلهتیکۆ مەدرید تۆماركرد.
یارییه‌كه لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابۆ ئه‌نجامدرا و گۆڵه‌كانی ریال مه‌درید له خوله‌كی ١٦ له‌لایه‌ن كه‌ریم بنزیما و ماركۆ ئاسینسیۆ له خوله‌كی ٥٧دا، تۆماركران.
ریال مه‌درید كه پێشه‌نگی خوله‌كه ده‌كات ٤٢ خالی به‌ده‌ستهێناوه.
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له دوای ئه‌و دۆڕانه به به‌ده‌ستهێنانی ٢٩ خاڵ له ریزبه‌ندی چواره‌می خوله‌كه‌دایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یانه‌ی بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئۆساسونا بووه‌وه و یارییه‌كه به ئه‌نجامی ٢-٢ بۆ هه‌ردوولا كۆتایی هات.
بارسێلۆنا به به ده‌ستهێنانی ٢٨ خاڵ ریزبه‌ندی هه‌شته‌می خولەكهی گرتووه و ١٨ خاڵ له دوای یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌یه.