Şenhan Bolelli,Mohammed Baqi Hussein
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
مه‌درید - AA
له هه‌فته‌ی 11یه‌می لا لیگادا، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگای خۆی میوانداریی سیڤیلیای كرد و 2-1 لێیبرده‌وه.
بارسێلۆنا له خوله‌كی 23دا له رێگه‌ی فرانسیسكۆ ئاڵكاسێرهوه گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌مدا سیڤیلیا به به‌هێزی ده‌ستیپێكرد و له خوله‌كی 59دا له رێگه‌ی گویدۆ پیزارۆوه ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه.
له خوله‌كی 64دا، بارسێلۆنا جارێكی دیكه له رێگه‌ی ئاڵكاسێرهوه گۆڵێكی تۆمار كرد و 2-1 به‌سه‌ر سیڤیلیادا سه‌ركه‌وت.
ئاڵكاسێر دوای 192 رۆژ گۆڵی بۆ بارسێلۆنا تۆمار كرد و به دوو گۆڵ سێ خاڵی بۆ یانه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
به‌م جۆره بارسێلۆنا به 31 خاڵ له پێشه‌نگدا مایه‌وه و سیڤیلیاش به 19 خاڵه‌وه له پله‌ی پێنجه‌مدایه.
هاوكات ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی، لیۆنێل مێسی 600همین یاریی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌نجامدا. مێسیی ته‌مه‌ن 30 ساڵ 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2004 یه‌كه‌م یاریی به درێسی بارسێلۆناوه ئه‌نجامدا و 14 وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا به‌رده‌وامه. مێسی له‌و 600 یارییه‌دا، 523 گۆڵی تۆماركردووه و 199 ئه‌سیستی ئه‌نجامداوه.
خاڤی هێرناندێز به 672 یاری له پێشه‌نگی ئه‌و یاریزانانه‌دایه كه به‌درێسی بارسێلۆناوه یاریی كردووه و دوای ئه‌و ئه‌ندرێس ئینێستا به 642 یاری و دواتریش مێسی دێت.