ئەنقەرە
سایتی بلیچەر رێپۆرتی ئەمریکی لەسەر بنەمای سەرکەوتووبوون و رێژەی گۆڵەکان بە لێدانی راستەوخۆ لە وەرزی رابردوو، پێنج باشترین یاریزانی لێدانی راستەوخۆی دەستنیشانکرد.
یاریزانی ھێڵی ناوەراِستی ئیتاڵی و یانەی جەنەوا فرانسیسکۆ لۆدیی تەمەن ٢٩ ساڵ بە پلەی پێنجەم ھات. بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆ ناوی چووە لیستی باشترین یاریزانانی لێدانی راستەوخۆ. تا ئێستا رێژەی %١٦.٧ی لێدانە راستەوخۆکانی لۆبی بووە بە گۆڵ.
یاریزانی یانەی بەرشلۆنەو ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لیۆنێل مێسی کە ماوەیەکە پەرەی بە بەھرەی لێدانی راستەوخۆ داوە، لە پلەی چوارەم دێ و نزیکبووەتەوە لە رۆناڵدۆی پرتوگالی و یانەی ریال مەدرید.
مێسی لە وەرزی رابردووی خولی لالیگادا لە کۆی ٤٨ لێدانی راستەوخۆدا سێ جار سەرکەوتوو بووە. ھەروەھا مێسی توانی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەیشیدا سەرکەوتووبێ لە لێدانە راستەوخۆکان.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە پلەی سێیەم دێ.
رۆناڵدۆ لە وەرزی رابردوودا لەکۆی ٤٩ لێدانی راستەوخۆدا چوار جار تۆپەکەی گەیاندووەتە تۆڕی گۆڵەکان.
یاریزانی ئیتاڵی و یانەی یوڤانتوس ئەندریا پێرلۆ بە گەورەترین مەترسیی لێدانی راستەوخۆ لە ئەوروپا دادەنرێ و بەلێدانە راستەوخۆکان تیپە رکابەرەکانی ھەراسان کردووە. لە یانەکەی و ھەڵبژاردەکەیدا توانیویەتی چەندین جار تۆپ لە دیواری تیپی بەرامبەر دەربازبکات و گۆڵچیش بخەڵەتێنێ و گۆڵ تۆماربکات. پێرلۆ پلەی چوارەمی ئەو ریزبەندەی گرتووە.
یاریزانی بەرازیلی جۆنینھۆ کە ئێستا لە یانەی فاسکۆدیگامای وڵاتەکەی یاری دەکات، جۆنینھۆی تەمەن ٣٨ ساڵ ئێستایش بەردەوامە لە گۆڵکردن بەلێدانە راستەوخۆکان، وەرزی رابردوو توانیویەتی پێنج گۆڵ بەلێدانی راستەوخۆ تۆماربکات.
بەمجۆرە توانی لوتکەی لیستی یاریزانان داگیربکات لە لێدانی راستەوخۆدا.