Sangar Hamad Azeez
11 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
تێنسزانی ئیسپانی و ریزبەندی یەکەمی جیهانی لەسەر ئاستی تاکەکە کەسی پیاوان، رافایل نادال بە بردنەوەی لە دیێگۆ شوارتزمان لە پاڵەوانییەتی مەدریدی کراوە بۆ تێنسی سەر زەوی توانی رێکۆردێکی کۆن بشکێنێت کە ٣٤ سآڵ لەمەر بەر تۆمار کرابوو.
نادال توانی بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام و بە ئەنجامی ٦-٣ و ٦-٤ یارییەکە لە یاریزانی ئەرجەنتینی شوارتزمان بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە چارەکی کۆتایی پاڵەوانییەتیەیکە.
جێی ئاماژەیە نادال توانی ٥٠ کۆمەڵە لەسەر یەک بەبێ دۆڕان لەسەر یاریگا خاکییەکان بباتەوە و بەمەش توانی ژمارەی پێیوانەی یاریزانی پێشووی ئەمریکی، جۆن ماکنرۆی بشکێنێت کە لەساڵی ١٩٨٤دا ٤٩ کۆمەڵەی بەبێ دۆڕان بردبووەوە.