Mutlu Demirtaştan,Muhammet Ali Kemal
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، ناسر خهلایفی ئاشكرایكرد یاریزانی به‌ڕازیلی یانه‌كه‌ی، نه‌یمار دا سیلڤا له پاریس سان جێرمان ده‌مێنێته‌وه.
ناسر خهلایفی سه‌باره‌ت به ئایندهی نه‌یمار كه ماوه‌یه‌كه بووه‌ته جێگه‌ی باس و خواس، روونكردنه‌وه‌ی دایه میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا.
خهلایفی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و ده‌نگۆیانه نیشاندا كه باس له گواستنه‌وه‌ی نه‌یماری تەمەن ٢٦ ساڵ ده‌كه‌ن نیشاندا و رایگه‌یاند "كێ گوتی نه‌یمار ده‌ڕوات؟ ئایا كه‌سێك له ئێمه ئه‌مه‌ی گوت؟ نه‌خێر. نه‌یمار له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا گرێبه‌ستی هه‌یه. له وه‌رزی داهاتوودا له‌سه‌دا دوو هه‌زار له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌مێنێته‌وه. دڵنیام له‌مه. نه‌یمار ده‌یه‌وێت لێره بمێنێته‌وه".
یانه‌ی پاریس سان جێرمان له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌دا نه‌یماری له‌به‌رامبه‌ر ٢٢٢ ملیۆن یورۆدا له بارسێلۆناوه بردبوویه ریزه‌كانییه‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ش نه‌یمار بووه گرانترین یاریزان له مێژوودا.