Sarp Özer
02 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دوێنێ له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانیی سوپای توركیادا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خواكورك و قه‌ندیل، هه‌شت پێگه‌ی تیرۆریستان كه وه‌ك حه‌شارگه به‌كارهێنراون، ته‌قێنرانه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دوێنێ، فڕۆكه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانیی ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خواكورك و قه‌ندیل ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا هه‌شت پێگه‌ی تیرۆریستان كه وه‌ك حه‌شارگه به‌كارهێنراون، ته‌قێنرانه‌وه.