Sangar Hamad Azeez
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، پیپ گواردیۆلا بە باشترین راهێنەری مانگی ئەیلوول لە پرێمەرلیگ هەڵبژێردرا .
بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە ماڵپەری پرێمەرلیگی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، دوای ئەوەی یانەی مانچستەر سیتی لە مانگی ئەیلوولدا چوار یاری ئەنجام دا و هەر چوار یارەییەکەی بردەوە. گواردیۆلای راهێنەری یانەکە وەک باشترین راهێنەری ئەو مانگە بۆ خولەکە هەڵبژێردرا.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هاری کەینی یاریزانی یانەی تۆتنهام بە باشترین یاریزانی مانگی ئەیلوولی خولەکە هەڵبژێردراوە.
هاری کەین، مانگی رابردوو توانی لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکان ١٣ گۆڵ تۆمار بکات و بە هاوبەشی لەگەڵ میسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ببێتە خاوەنی زۆرترین گۆڵ لە مانگێکدا لە خولەکانی ئەورووپا.