Sangar Hamad Azeez
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
کچە تێنسسزانی رووسی، ماریا شاراپۆڤا، بە بردنەوەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە هیچ لە شوا پێنگ-ی چینی، خۆی گەیاندە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی تیان جین-ی کراوە.
لە چوارچێوەی یارییەکانی پێش کۆتایی پاڵەوانییەتی تیان جین-ی کراوە بۆ تێنسی سەر زەوی کە لە چین بەڕیوەدەچێت، لەسەر ئاستی تاکەکەسی كچان، ماریا شاراپۆڤا رووبەڕووی شوا پینگ-ی چینی بووەوە.
یارییەکەش بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ماریا شاراپۆڤای رووسی بە کۆتا هات.
ئەنجامی کۆمەڵەکانیش بەم شێوەیەبوو، (١-٦) و (٣-٦).