Zana Natık Kerem
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی باکووری بەغدا دەست پێ کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بد پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، کۆماندۆ و پۆلیسی فیدراڵیی ، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکانی باکووری بەغدای پایتەخت دەست پێ کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دابین کراوە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە لە ناوچەکانی باکووری بەغدا.
وێرای ئەوەی کە ھێزە عێراقییەکان داعشیان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لە ھێرشەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.