Zana Natık Kerem
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار رایگەیاند کە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی (لەبەیک یا رەسوڵڵا)، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دەستی پێکراوە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، قاسم موسڵح لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی (لەبەیک یا رەسوڵڵا)، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامدرا، ئەمڕۆ چوارشەممە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە دەستی پێکراوە.
قاسم موسڵح ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ھێزەکانی سوپای عێراق، حەشدی شەعبی و حەشدی ھۆزەکان بەشداری دەکەن.
باسی لەوەشکردووە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی شانە نووستووەکانی داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای ئەنبار لەناودەبرێن.
دوێنێ سێشەممە سوپای عێراق رایگەیاندبوو کە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی (لەبەیک یا رەسوڵڵا)، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامدراوە.