Zana Natık Kerem
21 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
هێزەكانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی عێراق دەست پێكرد.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنیی بە میدیاكانی خۆجێی راگەیاندووە كە هێزەكانی فیرقەی پێنجی سوپا و چەکدارانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی سوفرە باكووری ناحیەی عوزێم باكووری پارێزگای دیالە دەست پێ كردووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەیش داوە كە ئۆپەراسیۆنەكە لە سێ میحوەری ناوچەكە دەستی پێ كراوە كە لە میانیدا تا ئێستا، ژمارەیەك بۆمبی چێنراو پووچەڵكراونەتەوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە ئەنجامدرا كە پێشتر تەقینەوەیەك لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە روویدابوو و کوژرانی كارمەندێكی ئەمنیی برینداربوونی شەشی دیكەی لێکەوتبووەوە.