Rawan Subhi Obaiullah
04 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2023
دهۆک - AA
به هۆى بارینی رێژەیەكی زۆری باران لەمساڵدا، مەترسی لەسەر وشکەساڵی و بەروبوومی دانەوێڵەی جووتیارانی سنورى پارێزگاى دهۆک نه‌ماوه، بەشێوەیەكی گشتی بڕی پێویست باران بۆ دانەوێڵە باریوە و ئاستی گەشەكردنی بەروبوومەكانیش لەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو، زیاترە.
به‌ڕپرسى يه‌كێتى جووتيارانى کوردستان لە قه‌زاى سێمێل سه‌ر به پارێزگاى دهۆک، ئاڤهدهل حوسێن كه زياتر له ٤٠ ساڵه گه‌نم له ده‌شتى سلێڤانهييا ده‌چێنێت، دڵخۆشى خۆى بە بارینی بڕی پێویست بارانی ئه‌م ساڵ دەربڕینی و بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئه‌م ساڵ تاوه‌كو ئێستا نزيكه‌ى ٣٠٠ ملم باران له سنوورى ناوچه‌ى سێمێل و باتێلێ باريووه، ئه‌م ساڵ خواى گه‌وره رهحمێكى باشى له گه‌ڵ ئێمه‌دا كردووه، زەوی داچێندراو بە دانەوێڵە تێر ئاو بووە و هێندەی نەماوە جووتیاران نزیک ببنەوە لە وەرزی دروێنە، ئه‌گه‌ر لە ٢٠ی نیسان تاوه‌كو سه‌ره‌تاى مانگى ئایار ته‌نها دوو بارانى دیکە ببارێت هيچ كێشهيهک بۆ دانه‌وێله‌ى ناوچه‌كه دروست نابێت و به وەرزی دروێنە ده‌گه‌ين".
ئاڤده‌ل حسێن گله‌يى و داواكارى له وه‌زاره‌تى كشتۆكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی هەرێمی کوردستان هەیە و ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تى كشتۆكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، پێداويستى جووتياران له تووى گه‌نم و پەیین و ده‌رمانى قڕكه‌ر و گازوايل وه‌كو پێويست دابين ناكات، هەندێک جار جووتيار زیانمەند دەبن، حكوومه‌ت قه‌ره‌بووى زیانەکان ناكاته‌وه".
ده‌شتى سلێڤانهييان گه‌وره‌ترين ده‌شتى به‌رينى چاندنى گه‌نم و جۆیه له سنوورى پارێزگاى دهۆک كه رووبهرەکەی بە نزيكه‌ى ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هه‌زار دۆنم مەزەندە دەکرێت و ساڵانه ٢٥٠ تاوه‌كو ٣٠٠ هه‌زار دۆنم لەو رووبەرە ده‌كرێت به گه‌نم و جۆ.
عه‌بدوڵڵا محەمه‌د عه‌لى جووتیارێکی دەشتی قه‌زاى سێمێله و نزيكه‌ى ٤٠ ساڵه گه‌نم ده‌چێنێت، ئەو نزيكه‌ى هه‌زار دۆنم زەوییە کشتوکاڵییەکەى كردووه به گه‌نم بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ساڵی رابردوو و ساڵی پێشتریش له‌به‌ر نهبارينى باران، هه‌موو جووتيارانى ناوچه‌كه نەیانتوانی گەنمەکەیان دروێنە بکەن، من به ته‌نها به گۆژمه‌ى ١٠٠ مليۆن دينار زەرەرم کرد و جووتيارانى دیکەش بەهەمان شێوە، هه‌ر چه‌نده به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كشتۆكالى سێمێل، وه‌زاره‌تى كشتۆكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاويان له‌و زيانانەى به‌ر ئێمه كه‌وت ئاگادر كردەوه، به‌ڵام هيچ سوودى نه‌بوو، نە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه حكوومه‌تى عێراقیش وه‌ک پێوست هاوكاريمان ناكەن، بۆ نموونه ئێستا سن له ناو گه‌نمدا په‌يدابووه، پێويستيمان به ده‌رمانى قڕکەر هەیە، ئه‌مه‌ش تێچووی له سه‌ر جووتياران دەبێت، ئێمه له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى عێراق سووتاوين، كه‌س گرنگيمان پێنادات".
ئه‌مساڵ له سنوورى پارێزگاى دهۆک، جووتياران نزيكه‌ى ٨٠٠ هه‌زار دۆنم زه‌وى گه‌نم و جۆیان چاندووه و به رێژه‌ى ٨٥ بۆ ٩٠لەسەدای پشت به بارينى باران ده‌به‌ستێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كشتو‌كاڵى پارێزگاى دهۆک، ئه‌حمه‌د جه‌ميل له لێدوانێكیدا بۆ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتى: "له دهۆک ساڵى ٢٠٢٠-٢٠٢١ وشکەساڵی بوو، هه‌روه‌ها ٢٠٢١-٢٠٢٢ به تايبه‌ت له ناوچه‌ى سێمێل وشکەساڵی بوو و گه‌نمى جووتياران دروێنە نه‌كران، ناوچه‌كانى دیکە باشتربوون، ساڵى رابردوو باشتر بوو له ساڵى پێشوو تر، ئه‌مساڵ ئه‌و رێژه بارانه‌ى باریووە زۆر دلخۆشكهرە بۆ كشتۆكاڵ و وشكهساڵيمان تێپه‌راندووه، به‌رهه‌مێكى باشى گه‌نم ده‌بێت، ئێمه پێشبينى ده‌كه‌ين تاوه‌كو ٣٠٠ هه‌زار تۆن گه‌نم به‌رهه‌م بێت، سه‌باره‌ت جووتيارانى زه‌ره‌رمه‌ند له ساڵانى رابردوودا به تايبه‌ت ناوچه‌ى سێمێل و باتێل هه‌موو هه‌وڵێكمان دا زيانه‌كانيان كه‌م بكه‌ينه‌وه، ئه‌م ساڵ ئه‌و ٣٠ لەسەدای له‌و بنه‌تۆ گه‌نمه‌ى كه حكوومه‌ت وه‌كو پشتيوانى ده‌یداته جووتياران، له‌و رێژه‌يه زۆربه‌ى زۆرى داومانه جووتيارانى ناوچه‌ى سێمێل، ساڵی رابردوو ده‌رمانى قڕکەری سنمان بەسەر جووتياراندا دابه‌شكرد، ئهمساليش دابه‌شی ده‌كه‌ين، ئه‌گه‌ر گه‌نم بگاته وه‌رزى دروێنه، جووتياران زیان ناكه‌ن، ئەمساڵ گەنمی جووتيارانى هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، به دوو هه‌فته شایستەی دارایی جووتیاران ده‌درێت و ٨٥٠ هه‌زار دينار بۆ هه‌ر تۆنێکى گه‌نم ده‌ستنيشانكراوه".