Araz Huseyin
23 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2015
دهۆک
بەڕێوەبەری ئەوقاف و كاروباری ئاینی پارێزگەی دهۆك سەمیان عبدالخالق لەم ئاهەنگەدا گوتی: "لە دێرزەمانەوە یەكەم میللەت كە لە یادی لە دایكبوونی محمد پێغەمبەر (د.خ) دا ئاهنگیان گێراوە، میللەتی كورد بووە".
سەمیان عبدالخالق گوتیشی: "لەبەر ئەوەی پەیامی پیرۆزی پێغەمبەرمان (د.خ) لە شوێنێكی پیروز كە مزگەوتە بڵاو بووەتەوە بۆ هەموو جیهان، بۆیە ئێمەش هاوكات لەیادی لە دایكبوونی محمد پێغەمبەر (د.خ) ئەم مزگەوتەیی كە ئاهەنگ تێدا دەگێرین تازە دەیكەینەوە".
هەر لەم ئاهەنگەدا جێگری پارێزگاری دهۆك ئیسماعیل محمد وێرایی پیرۆزبایی كردنی ئەم رۆژە لە خەڵكی پارێزگەی دهۆك و هەموو موسڵمانان گوتی: "ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی رووحم و دلۆڤانییە و خەڵكی پارێزگەی دهۆك و مامۆستایانی ئاینی دهۆك بە كردار ئەمەیان سەلماندووە. لە كاتی كارەساتی شنگال دڵ و دەرگایان بو كردوون تا گەیشتووتە ئەو ئاستەی دەرگای مزگەوتەكانیش بو ئاوارە ئێزدییەكان بكرێنەوە".