Zana Natık Kerem
26 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2023
هەولێر - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٧ پلە بە پێوەری رێختەر ھەردوو قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆک و قەزای چوکورجای سەربە پارێزگای ھەکاری باشووری رۆژھەڵاتی تورکیا ھەژاند.
سەرۆکایەتی بەرێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا (AFAD) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە کە کاتژمێر ٠٩:٤١ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٧ پلە بە پێوەری رێختەر ھەردوو قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆک و قەزای چوکورجای سەربە پارێزگای ھەکاری باشووری رۆژھەڵاتی تورکیا ھەژاندووە.
راشیگەیاندووە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٢ کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا رووی داوە.