Fakhradin Ibrahim Mohammad
15 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2021
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو ھێرشەی کرد کە شەوی رابردوو کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.
بەرھەم ساڵح، رایگەیاند، "دووبارەبوونەوەی بەئامانجگرتنی ھەولێر، پێشتریش بەغدا و ناوچەکانی دیکە، کارێکی تیرۆریستییە، بەئامانجگرتنی ئاسایشی ھاووڵاتیان و رێگریکردن لە ھەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەروەری وڵات بەتووندی سەرکۆنەی دەکەین، پێویستە تواناکان یەکخرێن بە ئاراستەی پشتیوانی لەھێزە ئەمنییەکان تاوەکو سەروەری یاسا بسەپێنن و ھاووڵاتیان بپارێزن و تیرۆر و دەرچووان لە یاسا ریشەکێش بکەن".