Fakhradin Ibrahim Mohammad
15 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رێواز فایەق رادەگەیەنێت: "هێرشەکردنە سەر هەولێر هەوڵێکی ترسنۆکانەی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێمی کوردستان".
رێواز فایق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "هێرشەکردنە سەر هەولێر هەوڵێکی ترسنۆکانەی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا هەولێر وەک قەڵا قایم و وەک وورەی پێشمەرگە بەهێز و خۆڕاگرە..."
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەروەها بە بڵاوکردەوەی وێنەیەکی قەڵای هەولێر، ئەم شیعرەشی بڵاوکردووەتەوە:
"شاری قەڵا و منارە هـەولـــێـرە دیارە ئێــرە شاخی بەرزو بەفرینە دەشت وچیمەن زەنوێرە"