Zana Natık Kerem
05 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە رایگەیاند کە لەمیانی لاپەڕەی یەکەم لە قۆناغی سێيەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" کە بە ئامانجی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسا لە ناوچەکانی باکوور، باشوور و رۆژئاوا بەسرە باشووری عێراق ئەنجامدراوە، ١٢ کەسی داواکراو دەستگیرکراون.
لە راگەیەنراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە دوایین پێشھاتی سەبارەت بە لاپەڕەی یەکەم لە قۆناغی سێيەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" لە ناوچەکانی باکوور، باشوور و رۆژئاوا بەسرە بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تائێستا،١٢ کەسی داواکراو دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.
پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، لیوا روکن ئەکرەم سەدام مدنف، دەستپێکردنی لاپەڕەی یەکەم لە قۆناغی سێيەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" بە ئامانجی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسا لە ناوچەکانی باکوور، باشوور و رۆژئاوا بەسرە راگەیاندبوو.