Rewa Mahmood Hasan
21 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر - AA
بەبەشداری زیاتر لە ھەزار ئەندام، کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد و لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی یەکێتی مەلا بەختیار بەشداری تێدا کرد.
مەلا بەختیرا لە ناو ئاپۆرای جەماوەردا گەیشتە هۆڵی کۆنگرەی یەکێتی و قسەی بۆ میدیاکان نەکرد.
شایەنی باسە ئەمڕۆ شەممە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەژێر ناوی "کۆنگرەی نوێبوونەوە" دەست بەکارەکانی دەکات.
رێگەکانی بەرەرو هۆڵی کۆنگرەی یەکێتی بە هێزێکی ئەمنی زۆرەوە پارێزراوە و هاتوچۆی خەڵک کۆنتڕۆڵ دەکرێت.