Muhammed Ali Kamal
02 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2020
هەولێر - AA
ئهمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی حکوومەتی هەرێم کە هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدایان کردبوو، کۆبوویەوە.
بهپێی ههواڵێك كه له ماڵپهڕی حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا بڵاوكراوهتهوه، لە کۆبوونەکەدا، جێگری سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی شاندەکە، قوباد تاڵەبانی و ئەندامانی شاندەکە ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا و گفتوگۆیان لەگەڵ کاربەدەستەکانی حکوومەتی فیدراڵی خستووهتەڕوو.
ههروهها له كۆبوونهوهكهدا جەخت لە سەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بە ئاراستەی پاراستن و دابینکردنی ماف وشایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کراوهتهوه و بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا بۆ درێژەدان بە دانوستان، شاندەکە دووبارە سەردانی بەغدا بکاتەوە.
له ههواڵهكهدا باس لهوهشكراوه كه لە تەوەرێکی دیکەدا، دۆخی دارایی ئێستای حکوومەت تاوتوێکراوه، و سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوه بە پێی ئەو توانا داراییەی ئێستا لە بەردەستە، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێتهوه.
ههر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی کراوهتهوه و بڕیاردراوه لەم هەفتەیەدا و دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتی دیاریکراو بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی قەرزداری حکوومەتن، رێوشوێنی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکوومەت دەست پێبکات.
تیشكخراوهته سهر ئهوهش سەبارەت بەو داواکارییانەی کە ئێستا لەبارەی لامەرکەزیی ئیداریی لە ئارادان، لایەنە بەشدارەکانی حکوومەت جەختیان لەوە کردووەتهوە کە پرسی لامەرکەزیی ئیداریی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتیی حکوومەت، بە شێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەختیشیان لە یەکپارچەیی کیانی هەرێمی کوردستان و دژایەتیی هەرجۆرە هەوڵێک بۆ دوو ئیدارەیی کردەوە.