Yusuf Soykan Bal
14 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە کە ئەو ئەشکەوتەی لەلایەن تیرۆریستانەوە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق بەکاردەھات و لە ٣٣ ژوور پێکهاتبوو و درێژییەکەی هەزار و ٨٠٠ مەتر بوو لە ناوبرا و، تیایدا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنیدا گیرا.
سەبارەت بەو ئەشکەوتەی لە ڕۆژانی ٥-٧ی تەمووزدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق دۆزرایەوە و لەناوبرا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سوپای قارەمانی تورکیامان، لە میانی هەڵمەتی گەڕان و کێوماڵ کردندا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، ئەشکەوتێکی دۆزییەوە کە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی پەکەکەوە بەکارهاتووە و، درێژییەکەی هەزار و ٨٠٠ مەتر و ٣٣ ژووری تێدابوو. ژمارەيەكى زۆری چەک و تەقەمەنی و پێداویستییەکانی ژیان کە لەو ئەشکەوتەی خاپوورکرا دەستیان بەسەردا گیرا، لەناوبران".