Fakhradin Ibrahim Mohammad
14 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2025
هەولێر - AA
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان-عێراق، ڕایگەیاند، دوو دڕۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی دژە تیرۆردا هاتووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٥، لە کاتژمێرەکانی ٢٠:٢٠ و ٢٠:٢٥ خوولەک، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە".
دژە تیرۆر ڕاشیگەیاندووە کە، کەوتنی درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.