Zana Natık Kerem
23 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2023
ھەولێر – AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان بۆ سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەتاوانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی لە پاریزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق دەرکراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی بابل بەتاوانی تەقاندنەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی سەقڵاوییە باکووری رۆژئاوای شاری فەلـلوجە سەربە پارێزگای ئەنبار کە بەھۆیەوە چوار سەرباز کوژراون و ٢٢ی دیکەیش برینداربوون، سزای لەسێدارەدانی بۆ سەرکردیەکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەرکردووە.
راشیگەیاندووە کە تیرۆریستەکە، بەرپرسی سەربازیی گشتیی بووە لەبەناو ویلایەتی جەزیرە سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای ئەنبار.
باسی لەوەیش کردووە کە سزاکە، پشت بەستن بە بڕگەکانی ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.