Zana Natık Kerem
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە موفتی بەناو دیوانی دادگا و ستەم سەربە داعش لە شاری كەركووك باكووری عێراق دەستگیركراوە.
ئاژانسی ناوبراو لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە پشت بەستن بە زانیارییەكانی هەواڵگریی و لە میانی سەرچاوەكانەوە، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە پۆلیسی فیدرال لە وەزارەتی ناوخۆ یەك تیرۆریستیان لە گەڕەكی حوڕییە لە شاری كەركووك دەستگیركردووە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواكراوە و وەك موفتی بەناو دیوانی دادگا و ستەم سەربە داعش لە كەرتی عەباسی، هەروەها لە بەناو كەرتی سەربازیی داعشیش كاری كردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە ئەو تیرۆریستە دوو برای هەیە كە لەنێو رێكخراوی داعش دان و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراون.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو، ئەو تیرۆریستە دوای وەرگرتنی گوتەكانی كە دانی بە ئەندامبوونی لە رێكخراوی داعش ناوە بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەکان رەوانەی پەیوەندیدار كراوە.