Zana Natık Kerem
24 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە دەستگیر کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی لە فیرقەی ١٦ سەربە وەزارەتی بەرگریی، پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان و لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە گوندی شێخ مەعروف سەربە ناحیەی حەمیدات لە پارێزگای نەینەوا، دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە بەناو ھێزەکانی بۆمبڕێژکردن سەربە داعش چەکداربو و بەپێی ماددەی چواری تیرۆریش داواکرابوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.