Fakhradin Ibrahim Mohammad
02 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له کۆنسولی گشتيی بەریتانیا له هه‌ولێر، جەیمس سۆرنتن كرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، "له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كان، ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و كاريگه‌رى و لێكه‌وته هه‌مه‌لايه‌نه‌كانى، به‌تايبه‌تى له‌سه‌ر دۆخى ئابوورى، تاوتوێ كران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتى كردووەتەوه كه دۆخى وڵات ده‌خوازێت كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرال چاره‌سه‌ر بكرێن و هيواى خواست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بگه‌نه چاره‌سه‌ر".
هەروەها هێرشه‌كانى تيرۆریستانى داعش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بووە كه تيايدا جه‌خت له پێويستيى بوونى ميكانێزمێكى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م مه‌ترسييه جددييه له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالدا كرايه‌وه.
لاى خۆيه‌وه كۆنسولى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر خواستى شانشينى يه‌كگرتووى بۆ پاراستن و بڕه‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووەته‌وه و هيواى خواستووە كۆمپانيا به‌ريتانييه‌كان بتوانن له هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى به‌ده‌ست بهێنن و له ژێرخان و بواره جياكانى ديكه‌دا كار و هاوبه‌شى بكه‌ن.
به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراق، جه‌ختكردنه‌وه‌ى هه‌ردوولا له پشتگيرى بۆ سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى چاكسازى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بووە.