Zana Natık Kerem
08 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق راگەیاند، دوو تیرۆریستی داعش کە بەشدارییان کردووە لە کۆمەڵکوژییەکەی بنکەی سپایکەر لە پارێزگای سەڵاحەددین، دەستگیرکراون.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە کە لە بەردەوامی جێبەجێبەکردنی فەرمانەکانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی ھێزەکانی دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان لە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش کە بەشدارییان کردووە لە کۆمەڵکوژییەکەی بنکەی سپایکەر لە پارێزگای سەڵاحەددین، دەستگیرکراون.
چەکدارانی داعش لە میانی ھێرشەکانیان لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق لە ٢٠١٤دا، کۆمەڵکوژییەکیان لە بنکەی سپایکەر ئەنجامدا کە بە ھۆیەوە ھەزارو ٧٠٠ قوتابی و سەربازی عێراقی کوژران.