18 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2021
هه‌ولێر - AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی چوونی بۆ گژوگیاکردن لە ناوچەی برادۆست، ھاووڵاتی فەیسەڵ جەمیل ئەحمەد ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، تی ئێن تیی كه چەکدارانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له ناوچه‌که چاندوویانە پیایدا دەتەقێتەوە و به‌هۆیه‌وه بەشێک لە جەستەی دەستووتێت و بۆ چاره‌سه‌رکردن رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی شاری ھەولێر دەکرێت.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان، ئیحسان چەلەبی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند ''بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ھاووڵاتی فەیسەڵ جەمیل ئەحمەد خەڵکی ناحیەی بجیل سەربە قەزای ئاکرێ، چووە بۆ گژوگیاکردن و تی ئێن تی پیادا تەقیووەتەوە، ئەم تی ئێن تی-یە بە بێ‌گومانی لەلایەن پەکەکە دانراوەتەوە کە لە رابردووش‌دا بەردەوام ئەو کارانەی ھەبووە، ئەو شوێنەی کە تی ئێن تی-یەکەی لێ تەقیووەتەوە لە دەرەوەی سنووری بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگەیە''.
له‌باره‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان، ئیحسان چه‌له‌بی گوتی: ''تی ئێن تی-یه‌كه له شوێنێك ته‌قیووه‌ته‌وه كه پێی ده‌ڵێن كوچی هاجه‌رێ و ئه‌م شوێنه هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێ نییه و رووداوه‌كه‌ش كاتژمێر پێنج و ٣٠ خوله‌كی به‌ره‌به‌یان بووه''.
ئیحسان چەلەبی گوتیشی: ''لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا، ئەمە سێیەم حاڵەتە روودەدات کە ھاووڵاتییەک شەھید و چوار ھاووڵاتییش بریندار بوون''.
بەپێی زانیارییەکان ھاووڵاتی فەیسەڵ جەمیل ئەحمەد دوای سووتانی بەشێک لە جەستەی و سووتانی ئۆتۆمبێلەکەی بەتەواوی، رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی شاری ھەولێر کراوە و لەئێستادا لەژێر چارەسەر پزیشکیدایە.