Sarmand Hameed
14 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
ھەولێر ــ AA
شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراقی، بەسەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری گەیشتە پارێزگای کەرکووک.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری بە یاوەری فەرماندەی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی، ساڵح عامری گەیشتوونەتە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئامانجی سەرەکی سەردانەکە چاودێریکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە کە یەکە ئەمنییەکان لە سوپای عێراق لە دۆڵی چا و یەکەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دۆڵی زەغیتون باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووک ئەنجامی دەدەن.
ئەم سەردانە بۆ کەرکووک دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا، تیرۆریستانی داعش هێرش و پەلامارەکانیان لە سنووری ئەو پارێزگایەدا چڕتر کردووەتەوە.