Fakhradın Ibrahım Mohammad
28 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە راگەیەندراوێکدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی عێراق، داوا دەکات هه‌موو لایەک به لێكگه‌يشتن و گيانێكى نيشتمانييانهى به‌رپرسانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە بارەی دۆخی عێراقەوە هۆشداری دەدات و گوشار خستنە سەر سەرکۆمار بەرهەم ساڵح بە نادەستووری دەزانێت.
نیچیرڤان بارزانی لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت: "به نيگهرانييهكى زۆر و له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخی عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌كه‌ين كه له قه‌يرانێكى قووڵدايه. له كاتێكدا مه‌ترسيى ناسه‌قامگيرى و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، خه‌ريكه وڵات به‌ره‌و داهاتوويهكى ناديار ده‌بات، ئه‌ركى هه‌مووانه به لێكگه‌يشتن و گيانێكى نيشتمانييانهى به‌رپرسانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و دوور له فشارى سياسى، به ميكانيزمه ده‌ستوورييه‌كان قۆناغه‌كه ده‌رباز بكرێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها گوشار خستنە سەر سەرکۆمار د.بەرهەم ساڵح بۆ راسپاردنی کەسێک بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق رەت دەکاتەوە و دەڵێت، "لێرەدا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى ڕێوشوێنه ياسايييه‌كان بێت".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رادەگەیەنێت: "بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كانديدێكى نيشتمانى بۆ سه‌رۆك وه‌زيران كه مايه‌ى مشت‌ومڕ نه‌بێت و لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه قبووڵكراو بێت، پێویستە داوا ڕه‌واكانى خۆپيشانده‌ران و دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵات له دهستنيشانكردنيدا ڕه‌وچاو بكرێن، هاوكاريی حكوومەتی ئایندەش بكرێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقاليی داهاتوو و خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنى تازه".