Cemal Sargati
24 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
سلێمانى-AA
- به به‌شداری ژماره‌یه‌ك زانكۆی بیانی و له‌ژێر ناونیشانی (توێژینه‌وه‌ی زانستی بنچینه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ گه‌شه‌پێدان له هه‌رێم)، به چاودێرى وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه و زانستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، زانكۆى جیهان-سلێمانى یه‌كه‌م كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی له شاری سلێمانی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و بڕیاره ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت.
سه‌رۆكى زانكۆى جیهان، دکتۆر خالید حه‌یده‌ر رایگه‌یاند "پێویسه به هه‌موومانه‌وه كار بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان گرفتیان بۆ دروست نه‌بێت، داواشى كرد حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نیداره‌كان به جددى كار بكه‌ن تاوه‌كو گرفته‌كانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن".
دکتۆر خالید حه‌یده‌ر به ئاژانسى ئانادۆڵوى راگه‌یاند، "بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی گرفته ئیداریه‌كانی، زانكۆكان له رێگه‌ی كۆڕ و سیمینار و توێژینه‌وه به‌رده‌وامیان ده‌بێت وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له‌و گرفت و قه‌یرانانه‌ی له ئێستادا به‌رۆكی هه‌رێمیان گرتۆته‌وه".
ئه‌و گوتیشی: "كۆنفرانسه‌كه زانستیه و له رێگه‌ی كۆبوونه‌وه و پێشنیاز و لێكۆڵینه‌وه‌كان به سوود وه‌رگرتن له سامانه هه‌مه‌جۆره‌كانی وڵات، ده‌مانه‌وێت نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك دابنێین بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌كان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كه‌م كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته بنچینه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ گه‌شه‌پێدان له هه‌رێمی كوردستان، چونكه سه‌رجه‌م راسپارده و لێكۆڵینه‌وه‌كان راده‌ستی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت له حكوومه‌تی هه‌رێم.
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایی و ئابوورى له په‌رله‌مانى کوردستان، عیزه‌ت سابیر له لێدوانێكدا به ئاژانسى ئانادۆڵوى راگه‌یاند "ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره كۆنفرانسانه له لایه‌ن زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه چونكه ئه‌مانه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستوویه رزگاربكرێت".
گوتیشى: " له‌م كۆنفرانسه‌دا زیاتر له 50 توێژینه‌وه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا وه‌ك كارگێڕى و ژمێریارى و ئامار و ئابوورى چه‌ندین بوارى تر پێشكه‌ش كران، توێژینهوەکانیش ده‌رئه‌نجامى باشیان ده‌بێت، بۆیه گرنگه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار گرنگى به‌م توێژینه‌وانه بدەن و ده‌رئه‌نجامه باشه‌كانى جێبه‌جێ بكەن".
ئه‌و ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد، پێویسته گه‌شه به ئابوورى هه‌رێمى كوردستان بدرێت تاوه‌كو هه‌لى كارى زیاتر بره‌خسێندرێت، به‌ڵام به داخه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوێ له داواكارى و توێژینه‌وه‌كان ناگرێت.
عیزه‌ت سابیر راشیگه‌یاند "كاریگه‌رى قه‌یرانى دارایى واى لى هاتووه كه گرفتى كۆمه‌ڵایه‌تى له هه‌رێمى كوردستان زیاد كردووه و به‌وه‌ى دزى سه‌رى هه‌ڵداوه و حاڵه‌تى ته‌لاقدان زیادى كردووه و بێكارى زۆر بووه".
یه‌كه‌م كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌ن زانكۆی جیهان-سلێمانی، جگه له چه‌ندین مامۆستا و پڕۆفیسۆری عێراق و هه‌رێم، نوێنه‌ری چه‌ندین زانكۆی عه‌ره‌بیش تیایدا به‌شدارن و دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".