23 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2019
بەغدا ــ AA
شاندێکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا كە چاوەڕوان دەكرێت لە میاندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەكانی تایبەت بە بوودجە و نەوت لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراق كۆببێتەوە.
زاندراوە كە شاندەكە پێكهاتووە لە وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاوات شێخ جەناب و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا، خالید شوانی و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد سەباح و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئامانج رەحیم.
چاوەڕوان دەكرێت شاندەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سەرانەكەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی و وەزیری دارایی، فوئاد حوسێن و وەزیری نەوت، سامر غەزبان كۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكانیش تایبەت دەبن بە گفتوكۆكردن سەبارەت بە بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠، هەروەها رادەستكردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل رۆژانە لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە بە حكوومەتی فیدرال.
پێشتر نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە بەغدا، فارس عیسا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندبووكە ئەمڕۆ شەممە شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی بوودجە و تاوتوێكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق سەردانی بەغدا دەكات.