22 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2019
به‌غدا – AA
له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشانده‌ران له به‌غدای پایته‌خت، چوار كه‌س کوژران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بۆ بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشانده‌ران له نێوان پردی ئه‌حرار و سهنك و شه‌قامی ره‌شیدییه گوللـه و بۆمبی گازییان به‌كارهێناوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه به ده‌ست گه‌یشتوون، له ئاكامی ده‌ستڕێژی گوللـه‌دا چوار كه‌س کوژراون و ٤٠ كه‌سی دیکە به‌هۆی كاریگه‌ریی بۆمبه گازییه‌كانه‌وه ره‌وشی ته‌ندروستییان تێكچووه.
دوێنێ له هه‌مان ناوچه‌ی شاری به‌غدا به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان سێ خۆپیشانده‌ر کوژران و ٣٥ی دیكه برینداربوون.