Zana Natık Kerem
01 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای کەرکووک دەست پێ کرد.
دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە دۆڵی کور سەربە ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک دەست پێ کردووە.
باس لەوەشکراوە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعش-یان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.