Sarmand Hameed
08 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2020
هەولێر - AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان بۆسەر ئامانجەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە قەزای خورماتوو لە چوارچێوەی سنووری چالاکییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ ئەشکەوت خاپوور کراون کە تیرۆریستانی داعش وەک پەناگە بەکاریانهێناوە، هەروەها ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنیش کە لەناو ئەشکەوتەکاندا بوونە، لەناوبراون.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە دوای ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکە، بەمەبەستی پشکنینی شوێنی بۆردومانەکە هێزێک بەرەو ئەو ناوچەیە رەوانە کراوە.