03 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2020
بەغدا - AA
لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە نزیک گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق، پێنج خۆپیشاندەر برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستی رەسافە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، تیمە تەندروستییە گەڕۆکەکانیان لە گۆڕەپانی تەحریر، برینداربوونی پێنج خۆپیشاندەریان بە گازی فرمێسکڕێژ تۆمارکردووە کە لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەیان نێوان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە نزیک گۆڕەپانی تەحریر برینداربوون.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی و بەگوتەی سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانهوه لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق کە له سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا بەردەوامە، زیاتر لە ٦٠٠ کەس کوژراون.
لای خۆیەوە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاندبوو، لە میانی خۆپیشاندانەکانی بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق کە له سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا بەردەوامە، لانیکەم ٤٦٧ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە نۆ هەزاری دیکە برینداربوون.