Sarmand Hameed
13 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ئاشكرایكرد، هێرشێکی مووشەکی کراوتە سەر بنکەیەکی سەربازیی کە هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک بەغدا پایتەختی عێراق، تیایدا جێگیرکراون.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، مووشەکێک لە جۆری کاتیۆشا لە نزیک بنکەی سەربازی تاجیی باکووری بەغدا کەوتووهتەخوارە.
بەپێی زانیارییە سهرهتاییهكانی سەرچاوەکە، هێرشهكه زیانی گیانی و ماددی لێنهكهوتووهتهوه.
بنکەی سەربازی تاجیی دەکەوێتە باکووری بەغدا و سەربازانی ئەمریکی لەگەڵ سەربازانی وڵاتانی دیکەی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تیایدا جێگیرکراون.
ئەمریکا، لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش نزیکەی پێنج هەزار سەربازی لە عێراق جێگیرکردووە.