Zana Natık Kerem
08 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر خاڵێکی سوپای عێراق لە باکووری بەغدا، کوژران و برینداربوونی دوو سەربازی لێکەوتەوە.
ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، نەقیب حاتم جابری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە درەنگانی شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش، ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی سوپای عێراق لە ناوچەی نەباعی سەربە قەزای تارمییە باکووری بەغدا.
نەقیب حاتم جابری باسی لەوەشکرد کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، سەربازێک کوژراوە و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.
وێرای ئەوەی کە ھێزە عێراقییەکان داعش-یان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.