Ali Mukarrem Garip
28 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2019
كه‌ركووك - AA
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، هه‌شت ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشیان له كه‌مپی ئاواره‌كانی كه‌ركووك ده‌ستگیركرد كه به‌سیفه‌تی ئاواره خۆیان حه‌شاردابوو.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركووك سه‌عد حه‌ربییه لهڕوونكردنهوهیكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی نه‌زراوه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر هه‌واڵدانی ئاواره‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامداوه.
حه‌ربیه رایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هه‌شت ئه‌ندامی داعش كه پێشتر بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه و له‌نێو ئاواره‌كاندا خۆیان حه‌شارداوه، ده‌ستگیركراون.
به‌رپرسانی سه‌ربازیی عێراق له كه‌مپه‌كاندا لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ری بوونی تیرۆريستان.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2014 رێكخراوی تیرۆريستیی داعش شاره‌كانی موسڵ و سه‌لاحه‌دینی كۆنترۆڵكرد، سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ناوخۆی عێراقدا ئاواره‌بوون و په‌نایان بۆ ده‌وروبه‌ر و ناوه‌ندی كه‌ركووك برد.
له كه‌ركووك حه‌وت كه‌مپی ئاواره‌كانی ناوخۆ بوونی هه‌یه كه له له‌یلانی 1 و 2 و 3 ، داقووق، یه‌حیاوه، نه‌زراوه و باوه له‌خۆده‌گرێت.