Zana Natık Kerem
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە بە ئامانجی دیاریكردنی ئەو لایەنەی كە كەمتەرخبووە لەبەرامبەر ئاراستەكردنی مووشەكی كاتیوشا بۆسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە بە ئامانجی دیاریكردنی ئەو لایەنەی كە كەمتەرخبووە لە بەرامبەر ئاراستەكردنی مووشەكی كاتیوشا بۆسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
دوێنێ یەكشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاندبوو، سێ مووشەكی كاتیوشا كە لە ناوچەی زەیتون سەربە قەزای ئەبوغریب رۆژئاوای بەغدا ئاراستەكرابوون لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، كەوتوونەتەخوارەوە.