Barış Gündoğan
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی سێ تیرۆریستی لە باکووری سووریا و باکووری عێراق راگەیاند.
لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ئەنجامی کاری هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی تورکیا و دەزگای میت لە ناوچەی حەفتانین باکووری عێراق، حەشارگەی تیرۆریستێکی پەکەکە دیاریی کراوە و دواتر لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدارەوە، تیرۆریستەکە لە چالاکی خراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە لە ناوچەی کانی ئاشتی باکووری سووریا، دوو تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لە چالاکی خراون کە لە ئامادەکاریدابوون بۆ ئەنجامدانی پەلامار.