Halo Mohammed Ibrahim
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2021
کفری - AA
هێزەکانی پێشمەرگە دووگۆڕی بە کۆمەڵیان لە گوندی پەلکانە سەربە شارەدێی سەرگەڕان لە سنووری قەزای دووبز دۆزییەوە.

لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری ئاسایشی کفری، هیوا عەلی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "ئەو دووگۆڕە بەکۆمەڵە دەکەونە ناوچەی غەڕە و پەڵکانە و گومان دەکرێت کە رووفاتی ١٣ پۆلیسی فیدراڵی تیادا بێت".

دوای هەڵدانەوەی گۆرەکان، تەرمی ١٠ پۆلیسی فیدراڵی، دوو چەکداری حەشدی شەعبی و یەک هاووڵاتی سڤیل دۆزرانەوە، لەبەر ئەوەی چەند ساڵێک بەسەر کوژرانیاندا تێپەریووە، بڕیارە تەرمەکان ببرێنە پزیشکی دادیی سەڵاحەددین بۆ تۆمارکردن و ناسینەوەیان، ئەگەر نەشناسرێنەوە ئەوا لە بەغدا پشکنیی DNAیان بۆ دەکرێت.
