لە هەولێر یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کرایەوە
وەک نەریتێکی ساڵانە، دانیشتووانی هەولێر، بە بڵاوکردنەوەی شیرینی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) کرایەوە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییان لە بەردەم قەڵای هەولێر، یادەکەیان بەرز ڕاگرت.
Arbil
ههولێر - AA
بە ڕازاندنەوەی شەقام، کۆڵان، مزگەوت و تەکیەکانی شار، خەڵکی هەولێر یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)یان کردەوە.
وەک نەریتێکی ساڵانە، دانیشتووانی هەولێر، بە بڵاوکردنەوەی شیرینی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) کرایەوە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییان لە بەردەم قەڵای هەولێر، یادەکەیان بەرز ڕاگرت.
لە بەیانییەکی زووەوە، ژمارهیهكی زۆر ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر بە پۆشینی جلوبەرگی نەریتی ناوچەکە، ھەندێکیش بە دەف و ھەڵکردنی دروشمی تایبەت بە لەدایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، ڕوویان له باخی شار و چوار دەوری قەڵای ھەولێر کرد و ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەم یادە ڕێکخرا.
لەسەرانسەری بازاڕەکە، هەڵواسینی لافیتە و ئاڵاکانی تایبت بە بۆنەکە بەرچاو دەکەوێت و بە بڵاوکردنەوەی شیرینی ڕێزیان لەو یادە گرت.
ساڵانە ئەم بۆنەیە لە مزگەوت، تەکیە و شوێنە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و لە بەشێکی ڕێوڕەسمەکاندا ڕێبازانی تەریقەتەکانیش دوای خواردنی شیرینی و پیرۆزبایی و یەکترماچکردن، ئەوا دەست دەکەن بە زیکرکردن.
ساڵانە لە ١٢ی مانگی ڕەبیعولئەوەل و لە پێشوازی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) لەسەرتاسەری جیھانی ئیسلامی، ڕێوڕەسمی خوێندنەوەی مەولود و بۆنەی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاھەنگی خۆشی بەڕێوەدەچێت و لە لایەن زۆرینەی دەوڵەتانیشەوە ئەو ڕۆژە دەکرێتە پشووی فەرمی.