Sarmand Hameed
21 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بە توندیی سه‌ركۆنه‌ی ئەو هێرشه‌ی کرد کە کرایە سەر نووسینگەی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵا له شاری كه‌ركوک و داوای له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە ده‌ستگیر بكه‌ن.
بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقەوە بڵاوکراوەتەوە، شاخه‌وان عه‌بدوڵا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له سه‌رۆكوه‌زیران، مسته‌فا كازمییەوە پێگەیشتووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مستەفا کازمی به توندیی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه تیرۆریستییه‌ی کردووە کە شەوی رابردوو کرایە سه‌ر نووسینگه‌ی شاخەوان عەبدوڵا له شاری كه‌ركووک.
مستەفا کازمی داوای له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووە تاوانباران ده‌ستگیربكه‌ن و رێگە نەدەن جارێكی دیکە ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌یه دووباره ببێته‌وه و ئاسایش له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه‌دا به‌رقه‌رار بكه‌ن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە پشتیوانی ده‌زگای یاسادانان ده‌كات له خولی پێنجه‌می په‌رله‌ماندا له كار و یاسادانان و یاسا گرنگه‌كانی قۆناغی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌ک کە له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵک و قه‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كاندا بگونجێت.
لای خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵا سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیرانی كردووە بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و رایگەیاندووە: "ئه‌و ده‌ستدرێژییه تیرۆریستییه‌ی سه‌ر نووسینگه‌كه‌مان له كه‌ركووک زیاتر وره‌ی ئه‌رک و كاری نیشتمانییمان به‌رزده‌كاته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان له‌ژێر چه‌تری په‌رله‌ماندا بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان".
شەوی رابردوو، لە شاری کەرکووک بە بۆمب ھێرش کرایە سەر نووسینگەی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵا و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.