Sarmand Hameed
21 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیى له باڵيۆزى پاكستان له عێراق، ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى كرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سه‌رۆكایەتى هه‌رێمى كوردستان بڵاوکراوەتەوە، له ديدارێكدا خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پاكستان به‌تايبه‌تى له بوارى بازرگانى، په‌روه‌رده‌يى و زانكۆييدا، ده‌رفه‌تى كار و سهرمايهگوزاریى بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى پاكستانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ره‌وه‌ند و ده‌ستى كارى پاكستانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه له زۆر بوارى جيادا كار ده‌كه‌ن، تاوتوێ كراون.
باڵيۆزى پاكستان دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و بوارێكى باشى هاوكارى و چالاكيى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نيازى وڵاته‌كه‌ى به كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه له هه‌ولێر نيشان دا و باسى له ده‌رفه‌تى هه‌بوونى گه‌شتيى راسته‌وخۆى ئاسمانى له‌نێوان پاكستان و هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به ده‌رفه‌تى سهرمايهگوزاریى و وه‌به‌رهێنانی پاكستانى له هه‌رێمى كوردستان كرد.