Abdulhameed Husseın Karam
06 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح کرد.
بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕی مەسعود بارزانی کە لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشھاتەکانی عێراق و پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەت و راسپاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق تاوتوێ کراوە.
ھەروەھا بیروڕا لەبارەی رێگەچارەکان بۆ دەرچوونی عێراق لە قەیرانەکان و گەڕانەوەی سەقامگیری و جێبەجێکردنی داواکاریی خۆپێشاندەران ئاڵوگۆڕ کراوە.
پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا تەوەرێکی تری دانیشتنەکە بووە.